بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبییە، ئۆمیمە کچی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش کە لە ساڵی 2019 کوژرا، لە دانپێدانانێکدا لەسەر ژیانی ئیبراهیم ئەلعەواد واتا ئەبووبەکر بەغدادی قسەی کردووە.
کچی بەغدادی وتی: کاتێک بابمم لە تەلەڤیزیۆنی دیت کە خەلافەتی داعشی لە مزگەوتی ئەلنووری لە موسڵ ڕاگەیاند زۆر شۆک بوون. ئەو دوای یەک هەفتە لە ئەو لێدوانە گەڕایەوە بۆ ماڵ.
ناوبراو زیادی کرد: دیلە ئێزدیەکان لە ماڵەوە لەگەڵ ئێمە ژیانیان دەکرد و من لە بابەتە ڕازی نەبووم. براکەم نزیکترین کەس بە بابمەوە بوو. براکەشم هاوبیری بابم بوو و خۆی تەقاندەوە.
کچی بەغدادی درێژەی دا: بابم کاتێک کە من 12 ساڵان بوون ناچارمی کرد کە لەگەڵ مەنسوو، پاسەوانە تاکەییەکەی زەواج بکەم. مەنسوور لە بوردمانی ڕەققە کوژرا.
بە وتەی ئۆمیمە، بەغدادی چوار ژنی هەبوو و 11 منداڵ.