هاوکات لەگەڵ هیرشی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونس، نەخۆشخانەی ئۆمۆل لە ئەو ناوچەس کرایە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئیسرائیل لە ڕۆژانی دواییدا هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانی خۆی بۆ سەر ناوچەی باشووری غەززە بەرز کردووەتەوە و هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینیش خەریکی بەرەوڕوو بوونەوەیانن و خەساری زۆر بەر ئەرتەشی ئیسرائیل کەوتووە.

هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی هێرشەکان، سێ وڵاتی کەنەدا ، ئۆسترالیا و نیوزیلەند بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش داوای ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربڕی بەپەلە لە غەززەیان کرد.