وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پاگەندەی کرد ئەو وڵاتە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانە سڤیلەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا ئاگادار نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمز لە زمانی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە نووسی: واشنتۆن ئاگای لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ژێرخانەکانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا نییە. ئەو بەرپرسە باڵا لە پێنتاگۆن خۆی بوارد لە قسە کردن لەسەر ئاڵۆزیەکانی نێوان تورکیا و کوردی سووریا.

بەم حاڵەوە مەزڵۆم کۆبانێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە خەساری جیدی لە ژێرخان و سەرچاوەکان و کێڵگە نەوتییەکان هەواڵی دا کە گرینگترین سەرچاوەی داهاتی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریان.