بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری سیاسی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای درۆ وەسف کردنی قسەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ لەسەر پێوەندی ئێران لەگەڵ ئەمریکا پێش هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد وتی: ئێمە بڕیارمان دا ئەو هێرشە بۆ سەر بنکەی عەین حەسەد بەتواوەتی لەناکاو ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی کە زیاترین کاولکاری ڕوو بدات.
ناوبراو درێژەی دا: بەهۆی پێوەندی نزیکی ئێران لەگەڵ عێراق و لەبەرچاو گرتنی ڕێزی دراوسێیەتی، نیو کاتژمێر پێش ئەنجامی هێرشەکە، بابەتکە بە سەرۆکو ەزیرانی ئەو کاتەی عێڕاق ڕاگەیێندرا .