سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای شاری "حەسەکە" ڕوویداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەیەک لە یەکێک لە بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات، لە شارۆچکەی "موشیرفە" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای شار "حەسەکە" ڕوویداوە.

پێدەچێت تەقینەوەکە لە کۆگای چەک و تەقەمەنی ئەم گرووپە چەکدارییە بێت.

هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیان و خەسارەکانی ئەم ڕووداوەدا نییە.