ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە نزیکی سنووری سووریا و ئوردن ، سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و 34 کەسی دیکەش بریندار بوون. جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەو هێرشەی هۆی ئازار و خەم وەسف کرد و وپاگەندەی کرد کە ئەو هێرشە لەلایەن هێزەکانی سەر ئێرانەوە ئەنجام دراوە و بە شێوەی گونجاو وەڵامدەری دەبن. ئێران بە شێوەی فەرمی دەستێوەردان لە ئەو هێرشەی رەت کردووەتەوە. پرسیاری گرینگ ئەوەی کە ئەو هێرشە چ پەیامێکی بۆ ئەمریکا هەیە؟
یەک. هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا، ئەنجامی شەڕی غەززەیە
لە چوارمانگەی شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە ئەمریکا ڕاشکاوانە پاڵپشتی خۆی لە ئیسرائیل ڕاگەیاندووە و بەردەوام بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی وێتۆ کردووە و لە چەند جاردا یارمەتی سەربازی بۆ ئیسرائیل ناردووە.
لە سەرتاسەری جیهاندا خۆپێشاندان لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل بەڕێوە چووە و تا ئێستا گرووپەکانی بەرخۆدان چەندین جار هەڕەشەیان کردووە کە بە هۆی پاڵپشتی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی غەززە، بنکەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژاویا ئسیا دەکرێتە ئامانج و دەمێکە کە ئەو هەڵمەتە دەستی پێکردووە. کەواتە، هێرشی رۆژی ڕابردوو و کوژران و بریندار بوونی 34 سەربازی ئەمریکا ئەنجامی سیاسەتی ئەو وڵاتە هەمبەر شەڕی غەززەیە و ئەگەر درێژەی هەبێت ئەوا هێرشەکان بۆ سەر ئەو هێزانەش درێژەی دەبێت.
دوو. هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئەنجامی چەرخەی نائەمنی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە
ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بەهۆی سیاسەتەکانی ئەمریکا، ناوچەیەکی پڕ لە ئاژاوە و نائەمنە. ئەو ئاژاوە و نائەمنییە لە ساڵی 2011 بە پاڵپشتی هەندێک لە وڵاتەکان لەوانە ئەمریکا لە گرووپە تیرۆریستیەکان گەییشتە ئەو پەڕی خۆی.لە ساڵانی دواییدا کە هێزە ناوچەییەکان گفتوگۆیان بۆ کەم کردنەوەی ئاژاوە دەستپێکردووە، شەڕی غەززە ڕووی دا و ئەمریکا و زلهێزەکان نەک هەر هەوڵی ڕاگرتنی شەرەکەیان نەدا بەڵکوو ئیسرائیلیشیانپاڵپشتی کرد. بەرپرسانی ئێران چەندین جار هۆشداریان دا کە پاڵپشتی لە ئیسرائیل هۆی پەرەسەندنی پێکدادان، نائەمنی و شەڕ لە ناوچەکە دەبێت و داوێنی ئەمریکاش دەگرێتەوە.
سێ. درێژەی نائەمنی لە ناوچەکە لێکەوتەی زیاتری بۆ ئەمریکا دەبێت
وادیارە ئەمریکا بە هێرشەکەی ڕۆژی ڕابردوو کاردانەوە دەنوێنێت. جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی هەموو هۆکارەکانی ئەو هێرشە لە کاتی گونجاودا و بە شێوەیەک کە ئێمە هەڵیدەبژێرین وەڵامدەر دەکەین. ڕای ئەمریکا ئەوەیە کە ئەگەر وەڵامی یەکلایی بە ئەو هێرشە نەداتەوە هێزی لاواز دەبێتەوە و لەوانەیە ئەو هیرشانە دووپات ببێتەوە. کەواتە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی بەرخۆدان لە عێراق و سووریا ئەگەری هەیە.
ئەمریکا بەدوای هەوڵی ڕاستەوخۆ لە دژی ئێران نییە
یەکێک لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بەشدار کردنی ئەمریکا لە شەڕی ڕاستەوخۆیە بەتایبەت لەگەڵ ئێران. ئیسرائیل پێی وایە کە هێزی بەرەوڕوو بوونەوەی شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێرانی نییە بەڵام ئەمریکا دەتوانێت هەوڵی راستەوخۆی سەربازی لە دژی ئێران بدات. ئێستاش کاردانەوەی ئەمریکا نیشانی دەدات لە بە دوای هەوڵێک لە دژی ئێران لە خاکی ئێران نین. پێنتاگۆنیش ڕایگەیاند ئێران دەستێوەردانی لە هێرش بۆ سەر ئەمریکا نەبووە.
ئەنجام
بە گشتی ئەبێ بوترێت هەوڵی ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا کە یەکێک لە قورسترین هێرشەکانی ساڵانی دوایی بۆ سەر ئەو وڵاتە بوو، ئەنجامی پالپشتی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە ئیسرائیل ل ەشەڕی غەززە و چەرخەی نائەمنی لە ناوچەکە بوو. بە وتەیەکی دیکە، ئەو هێرشە تێچووی قورسێک بوو کە ئیسرائیل بۆ ئەمریکای دروست کرد. بەدڵنیاییەوە ئەمریکا بنکەکانی بەرخۆدان لە سووریا و عێراق دەکاتە ئامانج، بەڵام ئاسایشی سەربازانی ئەمریکی کاتێک دابین دەبێت کە ئەمریکا گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.