نوێنەری شارە ڕۆژاواییەکانی ئێران لە ڕێگای کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوە، ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کۆڵبەرەکان لە سنووری نەوسۆیان شوێنگیری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری هەورامانات، قەسرشیرین، سەرپێل زەهاو و گیلانغەرب، مەریوان، سەوڵاوا، سەقز و بانە بە ئامادەبوون لە وەزارەتی دەرەوە و دیدار لەگەڵ جێگری وەزیر و بەرپرسانی پێوەندیدار ڕووداوەکانی ئەم دواییە بۆ کۆڵبەرەکانیان شوێنگیری کرد.

لە ئەو دیدارەدا بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بەڵێنی شوێنگیری جیدی ڕووداوەکانی ئەم دواییەیان دایە نوێنەرەکان.