ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، لە وەڵامدانەوە بە پاگەندەکانی هەولێر سەبارەت بە نەبوونی مووساد لە هەرێمی کوردستان، وتی: ئەندامانی مووساد و سی ئای ئەی لە هەرێم چالاکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کەریم لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە سەرەنجی بێ وێنەی فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێڕاق بە بوردمانی ناوەندی چالاکی مووساد لە هەرێم و سەرەنج نەدانی ناوبراو بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هیچ جۆرە گونجاوییەکی پێکەوە نییە، وتی: وەزیری دەرەوەی عێڕاق بە گوێرەی فەرمانەکانی پارتەکەی خۆی واتا پارتی و بە دوور لە پابەندی بە سیاسەتی دەرەوەی عێڕاق ئیش دەکات و هاوکاری دووفاقەیی لە سیاسەتی دەرەوەی عێراق هەیە.

محەمەد کەریم کە نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە پەرلەمانی عێراقە، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەندامانی مووساد و سیاس ئازادانە و ڕاشکاوانە لە هەولێر چالاکی دەکەن، زیادی کرد: پاگەندەی هەرێم لەسەر چالاکی نەکردنی مووساد و سیا لە ناو هەرێم درۆی تەواوە.