ئیلهام ئەحمەد لە بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا دەڵێت لە کێشەکانی کوردی سووریا بەشداری نەکردنی کوردەکان لە ڕەوتی دانوستانی ئاشتی سووریا بێ ئامانجیی هاوپەیمانی و نەگەییشتن بە ئەنجامی دانوستانی ئاشتی کورد و دیمەشقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا، بازووی سیاسی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە یادداشتێکدا نیسبەت بە چارەسەر نەبوونی کێشەکانی بەردەم کوردی سووریا نیگەرانی دەربڕی. ناوبراو داوای سەرەنجی زیاتری کۆمەلگای نێودەوڵەتی بە دۆخی کوردی سووریای کردووە.

ئیلهام ئەحمەد لە ئەو یادداشتەدا کە لە ماڵپەڕی ناوەندی بیری کەی پی ئەی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، نیسبەت بە دریژە نەدانی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دوای کۆتایی هاتنی ڕاسپاردەی بەرەنگار بوونەوەی داعش نیگەرانی دەربڕیوە. ناوبرو لە ئەوەی کە ئەمریکا و دیکەی هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی کوردی سووریا ستراتیژییەکی قایمیان بۆ دوای شکستی تەواوی داعش لە سووریا نەبووە، ڕەخنەی گرت.

ئەو بەرپرسە پێشووەی کوردی سووریا یەکێکی دیکە لە کێشە جیدییەکانی کوردی سووریای درێژەی هێرشەکانی تورکیا و بێدەنگی ڕاگرتنی کۆمەڵگای جیهانی سەبارەت بە ئەو هێرشانە ڕاگەیاندووە. ناوبراو هۆشداریی دا ئامانجی ئەو هێرشانە پاکتاو کردنی تەواوی کوردەکان لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە و بە هۆی ئەو هێرشانەوە لە شەش ساڵی ڕابردوو، ئابووری ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا بەتواوەتی خەساری بەرکەوتووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردی سووریا 12000 هێزی خۆیی لە شەڕی داعش لەدەست داوە، نیسبەت بە بەهێز بوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە نیگەرانی دەربڕی.

ئیلهام ئەحمەد پێکدادانە نوێیەکان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزووری سووریای یەکێکی دیکە لە کێشەکانی کورد وەسف کرد و ئەوەی پیلانێی نوێ بۆ لەناوبردنی پێکهاتەی سیاسی و سەربازی کوردەکان وەسف کرد.

سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی دیمۆکراتیکی سووریا هەروەها حکومەتی سووریا بە بۆنەی هاوکاری نەکردنی ئیدارەی خۆسەر و داخوازی بۆ ڕادەست کردنەوەی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بە حکومەتی ناوەندیی خستە بەر ڕەخنەوە. ناوبراو جەختی کرد کوردەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ پێکهاتەی پێش 2011 لە سووریا. ئیلهام ئەحمەد وتوویە کوردەکان داوای لەناوبردنی حکومەتی ناوەندگەرا لە سووریا دەکەن.

ئیلهام ئەحمەد یەکێکی دیکە لە نیگەرانییەکانی کوردی سووریای بەرەنگار نەبوونەوەی کاریگەری هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی کورد بە هێرشی بەربڵاوی تورکیا لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکان وەسف کرد. بە بڕاوی ئەو، هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی کوردی سووریا تەنیا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش لە سووریا لەوێن لە حاڵێکدا کە کوردەکان داوای پاڵپشتی سیاسی هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئەمریکای کردووە تا کوردەکان بتوانن بوونی سیاسی و سەربازی ئێستای خۆیان لە دوای داعش لە سووریا بپارێزن.

ناوبراو جەختی کرد کە کوردی سووریا جودایی خواز نییە و لە بیری پێکهێنانی ناوچەیەکی سەربەخۆ و جودا لە سووریا نیە.