بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەمڕۆ سێشەممە زیانە مرۆییەکانی لە سوریا و عێراق بەهۆی هێرشی چەكدارەكانی بەرخۆدانی ئیسلامی بۆ سەر بنكەكانیان ئاشكرا كرد.
گروپی چەكداریی بەناو “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” هێرش دەكاتە سەر بنکە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق، سوپای ئەمریکاش دەڵێت زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
پێنتاگۆن رایگەیاندووە، لە حەڤدەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووەوە بەهۆی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق 83 سەربازی ئەمریکی برینداربوونە.