شارەزایەکی باڵای پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی سەرقاڵی تەقەکردنە لە هەر ڕێگاچارەیەکی سیاسییە، وتی: لێدانی داهاتووی سپای پاسداران بۆ ئەم ڕژێمە بە ئازارتر و سەرسوڕهێنەرتر دەبێت.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری مێهر، "سەید هاد سەید ئەفقەهی"، شارەزای باڵای پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، بە ئاماژەدان بە تاوانی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان لە شەهیدکردنی چەند ڕاوێژکاری سەربازی ئێران، ڕایگەیاند: ئەم هێرشە لە درێژەی شەڕی هەواڵگری و سەربازی ڕژیمی زایۆنییە و ئێمەیە، کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەستی پێکردووە و دەتوانێت لە داهاتوودا بەردەوام بێت.

وتیشی: پاش ئەوەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی مووشەکی ئاراستەی یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی مووساد لە هەولێر کرد کە گورزێکی کوشندە بوو بۆ زایۆنیستەکان، ئاساییە ئەم ڕژێمە بیەوێت تۆڵەمان لێبکاتەوە.

زیادیشی کرد: ڕژێمی زایۆنی لە ناو خاکە داگیرکراوەکاندا گەیشتووەتە بنبەست و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت شەڕەکە بە هەرێمایەتی بکات. کۆماری ئیسلامی ئێران بە دڵنیاییەوە ئەم دەرفەتە بە ڕژیمی زایۆنی نادات و ناهێڵێت لەو ئابلۆقە ڕزگاری بێت.

سەید ئەفقەهی بە ئاماژە بەوەی کە گورزی داهاتووی سوپای پاسداران بە ئازارتر و سەرسوڕهێنەرتر دەبێت، زیادی کرد: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی سەرقاڵی تەقەکردنە لە هەر چارەسەرێکی سیاسی، گورزەکانی داهاتوو لە ئەم ڕژێمە دەبێ قورستر بن.