بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە نزیک بە 140 جار هێرشی درۆنی و مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا هەواڵی دا کە زیاتر لە 80 جاری سووریا بووە.
گۆڤاری ئەمریکی کۆدرێل پاگەندەی کرد کە زیاد بوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە بووە هۆی چۆڵ کردنی ئەو بنکە کە هێزەکانی سیای ئەمریکای تێدا جێگیر بوون.
جگە لە هێرشی گرووپەکانی بەرخۆدان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، تورکیاش هێرشە ئاسمانییەکانی خۆیی تا نزیکی 500 مەتری شوێنی نیشتەجێ بوونی هێزەکانی ئەمریکا گەیاندووە تا ڕادەیەک کە ئەمریکا ناچار بە تێکشکاندنی درۆنێکی تورکیا بوو.