بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر. هاکان فیدان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر هەندێک پرسی دوولایەنە و ناوچەیی باسی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە جەخت لەسەر ڕوانگەی نەگۆڕی ئێران لەسەر پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە ئامانجی دابینی بەرژەوەندی خەڵک، وتی: ئاسیاشی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە بەستراوە و بەرەنگاربوونەوەی قایم لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بەرپرسیارێتی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکەیە.
هەروەها هاکان فیدان لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ میوانداری لە سەرۆک کۆماری ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا جەختی کرد.