بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، هێرشی پاکستانی بۆ سەر خاڵێک لە ناوچەی سنووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەرمەزار کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی فەرمی و داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی پاکستان لەو بارەوە، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا.