بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی زیادبوونی هێرشەکانی گروپەکانی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەی داگیرکاری ئەمریکی لە ناوچەکە، ئەلمەیادین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرخۆدانی عێراقی بۆ سەر بنکەی "هێمۆ"ی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە سوریا ڕاگەیاند.
وردەکاری زیاتری ئەم هەواڵە و ئەگەری زیانەکانی ئەم هێرشە تا ئێستا نەخراوەتەڕوو.
بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق تا ئێستا دەیان جار بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بنکەی ئەمریکییەکانی لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ڕۆژئاوا و باکوری عێراق کردۆتە ئامانج.