بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
"ناسر کەنعانی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە بۆنەی سەدەمین ڕۆژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا نووسی: سەد هەزار فەلەستینی بوونەتە قوربانی (لەوانەش زیاتر لە ٢٣ هەزار شەهید و زیاتر لە ٦٠ هەزار بریندار) لە ئەنجامدا سەد ڕۆژ لە شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە بۆ هەمیشە مێژوویەکی ڕەش و شەرمەزارکەری لە لاپەڕەکانی مێژوو و لە دادگای ویژدانی مرۆڤدا تۆمار کردووە بۆ ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل و حکومەتی ئەمریکا.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستا دەستی ڕژێمی زایۆنی لە کەمترین دەستکەوتی ستراتێژی بەتاڵ بووە و ئەو تاوانانە هەرگیز ڕژێمی ئاپارتاید لە مەترسی داڕمان ڕزگار ناکەن و جگە لە ڕووخانی ڕژیم و زەلیلی و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی هیچی تر زیاد ناکەن.