سەد ڕۆژ بەسەر هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستین لە غەززە تێپەڕیوە و لەم ماوەیەدا سەرەڕای سەرکوتکردنی توندی میدیایی، کامێراکان گۆشەیەکی ئەم تاوان و ژینۆسایدی زایۆنیستیان تۆمار کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: تاوانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە ئێستا گەیشتووەتە ١٠٠ ڕۆژ. بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی ڕۆژانی تاوانە بەردەوامەکان، کەم کەس پێی وابوو کە ئەم بڕە کوشتنە بۆ ماوەی ١٠٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و خەڵکی غەززە لە بڕیار و ئیرادەی بەرگریکردن لە زێدی خۆیان خۆڕاگر بمێننەوە.

وێنە هەمیشەیی ترین تۆمارکراوی هەر ڕووداوێکە لە مێشکدا. بە بۆنەی سەدهەمین ڕۆژی شەڕی نێوان غەززە و ڕژێمی زایۆنیستی پێکەوە پێداچوونەوە بە چەند وێنەیەکدا دەکەین.