مێدیا عەرەبییەکان ڕاپۆرتیان دا کە دوو بنکەی دیکەی ئەمریکا لە سووریا کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان لە خاکی عێڕاق و سووریا، دوو بنکەی ئەمریکیش لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کرایە ئامانج.

کەناڵی ئەلمەیادین بەرەبەیانی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا کە دوو بنکەی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و گەندی خەزرا لە دێرەزوور کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی.

بەرخۆدانی ئیسلامی عێڕاق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: لە دریژەی ڕوانگەی ئێمە لە بەرخۆدانی دژی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێڕاق و ناوچەکە و لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، هێزەکانی بەرخۆدانی عێڕاق، بنکەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی ئەلعومەر و گوندی خەزرا لە قووڵایی خاکی سووریایان کردە ئامانجی هێرشی درۆنی.