بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سپەن بارت وەزیری دەرەوەی نرویژ لە پێوەندی تەلەفۆنی، سەبارەت بە پێوەندی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا گفتوگۆیان کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕی غەززە، هەڵەیەکی ستراتیژیکە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پابەندی هەموو لایەنەکان بە ئاسایشی دەریاوانی، لەسەر هەوڵەکانی یەمەن بۆ پاڵپشتی لە فەلستین وتی: یەمەن بەشێک لە ڕاستییەکان و ئاسایشی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە و ڕێبەرانی یەمەنی بە جەخت لەسەر ئاسایشی دەریاوانی دەڵێن تەنیا ئەو کەشتیانەی کە بە ئامانجی پەرەپێدان بە شەڕ و ناردنی چەک دەنێردرێنە ئیسرائیل ڕادەگرن.