جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەسەڵاتی داد وتی: حاجی قاسم سولەیمانی بە هەوڵەکانی پێگەی ستراتیژی ئێرانی لە ناوچەکە بەرز کردەوە و بەرەی بەرخۆدان قەرزداری هەوڵەکانی حاجی قاسمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی لە کۆوونەوەی پیاوی مەیدان؛ مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند: ئەوەی کە ڕێبەر، حاجی قاسمی قوتابخانە و ڕێگایەک وەسف کرد بە بۆنەی ئیخلاس لە کردەوە و قبووڵی ویلایەت و قبووڵی خەڵک بوو.

ناوبراو زیادی کرد: شەهید سولەیمانی ستراتیژیستێکی گەورەی سەربازی لە ناوچەکە بوو. حاج قاسم هەمیشە براوەی گەڵاڵە تیرۆریستییەکان بوو و شکستیانی دەدا.

غەریب ئابادی لە درێژەدا وتیشی: ترامپ، پەمپێئۆ و مەکنزی، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی تیرۆریستی سێنتکام، سێ تاوانباری سەرەکی دۆسیەی حاجی قاسم سولەیمانین.

جێگری کاروباری نێودەوەتی دەسەڵاتی داد ڕایگەیاند کە لانیکەم سزای ئەوان نەبوونی هەست بە ئاسایشێکە هەیانە و ساڵانێکە کە تێچووی زۆر دەدەن بۆ پارێزەری لە ئەوان، بەڵام ئەوان ئەبێ سزا بدرێن.