بەڕێوەبەرایەتی خۆسە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی کرمان، ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای دەربڕی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستیەکەی کرمان و سەرەخۆشی لێیان، ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە کە لەلایەن داعشەوە ئەنجام درابوو، بە توندی ئیدانە کرد.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: ڕووداوەی تیرۆریستی کرمان لە ئێران کە هاووڵاتیانی سڤیلی ئەو شارەی کردووەتە ئامانج بە توندی ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان دەکەین و ڕایدەگەیێنین کە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل پێچەوانەی هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکانە.

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە کە شەڕ و ئاڵۆزی درێژەخایەن لە ناوچەکە بەتایبەتی لە دە ساڵی دوایی کاریگەری ەرێنی لەسەر خەڵکی ئاسایی لە ناوچەکە داناوە. و تەنیا ڕێگاچارەی چارەسەری قەیرانەکان ، گفتوگۆ لەسەر بنەمای دیمۆکراسی ڕاستەقینەیە.