سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد: جەنایەتی تیرۆریستی 13 ی بەفرانبەر هەوڵێکی کوێر و ڕقاوی بۆ نائەمن نیشان دانی وڵات و تۆڵە کردنەوەی عەشقی گەل بە شەهید قاسم سولەیمانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا بە ئیدانە کردنی هەوڵی تیرۆریستی کرمان ، ئەو جەنایەتەی بەرهەمی ڕقی دوژمنان لە قوتابخانەی شەهید سولەیمانی و عەشقی گەلی ئێران بە شەهیدی قودس وەسف کرد.

لە بەشێکی دیکە لە ئەو بەیاننامە هاتووە: جەنایەتی تیرۆریستی 13 ی بەفرانبار لە چوارەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بەرخۆدان لە شاری کرمان کە بووە هۆی شەهادەت و برینداربوونی ژمارەیەک لە زیارەتکارانی شەهید سولەیمانی ، هەوڵێکی هەوڵێکی کوێر و ڕقاوی بۆ نائەمن نیشان دانی وڵات و تۆڵە کردنەوەی عەشقی گەل بە شەهید قاسم سولەیمانییە.

هەروەها هاتووە: دوژمنان بزانن کە شەهید سولەیمانی ئاگرێکی لە دڵی گەلێ ئێران هەڵکردووە کە خامۆش ناکرێت و ڕۆژ بەڕۆژ گەشتر دەبێتەوە.