بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری میت بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە یەکێک لە بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستی گەلی بە ناوی عومەر عەبدوڵڵا ئەلدحام لە باکووری سووریا تیرۆر کردووە.
میت لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند کە عومەر عەبدوڵڵا ئەلدحام ، یەکێک لە بەرپرسانی یەپەگە لە ناوچەی تەبەق لە باکووری سووریا بووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە جەخت کراوە کە ئەو کەسە، بەرپرسی هێرشە تیرۆریستەکان لە دژی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی باکووری سووریا بووە.