کردنە ئامانجی کەمپی ئاوارەکان و مزگەوتەکان لە کەرتی غەززە و هەروەها پێکدادانی هێزەکانی بەرخۆدان لەگەڵ داگیرکەران لە کەرتی ڕۆژاوا لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە کاتژمێرە سەرەتاییەکان و سەرلەبەیانی ئەمڕؤ یەکشەممە سەرتاسەری کەرتی غەززە بەتایبەتی کەمپی ئاوارەکانی فەلەستینی و مزگەوتەکانی ئەو کەرتە ، هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ئەرتەشێ ئیسرائیلی بە خۆوە بینیوە.

زیاد نەخالە، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی فەلەستین لە لێدوانێکدا وتی کە هیچ ڕێککەوتنێک و گۆڕینەوەی دیلێک، بە بێ ڕاگرتنی شەڕ و کشانەوەی تەواو لە غەززە بەدی نایێت و دەنگۆکان لە ئەو بارەوە بێ بایەخە.