بە وتەی وتەبێژی سپای پاسداران، پاگەندەی هەندێک لە میدیاکان سەبارەت بەوەی کە ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی سوپای پاسداران لە بوردۆمانی فڕۆکەخانەی دیمەشقدا شەهید بوون، بێ بنەمایە و بە توندی ڕەتدەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەمزان شەریف، وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، بانگەشەی هەندێک لە میدیاکان کە ڕاوێژکارانی سپای پاسداران لە بوردۆمانی فڕۆکەخانەی دیمەشق شەهید بوون، بێ بنەمایە و بە یەکجاری ڕەت دەکرێتەوە .

ئەمڕۆ بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان پاگەندەی ئەوەیان کرد کە ١١ ڕاوێژکاری سپای پاسدارانی ئێران و گرووپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا شەهید بوونە.