لە ئەم وتارەدا گرینگایەتی ڕۆڵی شەهید سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس لە لایەنی جیاوازەوە لێک دەدرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو شەهیدە وەکوو فەرماندەی باڵای نێودەوڵەتی ئێران، بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان وەکوو قەیرانە جیاوازەکان لە وڵاتانی دراوسێی ئێران و بەرەوڕوو بوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان کە دوای 11 ی سێپتەمبەری 2001 سنوورە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاواییەکانی ئێرانی پێوەگلابوو، هەوڵی دەدا.

یەکێک لە گرینگترین ڕۆڵەکانی ئەو فەرماندە، لە ڕێگای بەرەوڕوو بوونەوەی داگیرکاری ئیسرائیل و ئازادی قودسە. ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ئەو شەهیدە ڕایگەیاند: فەرماندەی شەهید سولەیمانی هەموو ژیانی خۆی بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی لە فەلەستین دانا و ڕایدەگەیێنم ئەو فەرماندە گەورە شەهیدی قودسە. جودا لە ئەو بابەتە، وادیارە کە ئامانج و هەوڵەکانی شەهید سولەیمانی زیاتر لە هەموو بوارێک نیشاندەری پێگەی ئەو وەکوو شەهیدی قودس بووە.

ڕۆحیەی شۆڕشگێڕی شەهید سولەیمانی لە بەرەنگاری داگیرکاری

ڕوانینی بنەڕەتی بە ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی نیشانی دەدات کە بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیل لە سەرەتاوە لە ڕیزی ئامانجە سەرەکییەکان بووە. بنەمای پاڵپشتی لە چەوساوەکان وەکوو تەواوکەری دژە ستەمکاری دێتە ئەژمار. بەم پێیە کۆماری ئیسلامی لە درێژەی شەڕ دژی ئیستکبار و داگیرکاری، بە ئەرکی سەر شانی خۆی دەزانێت کە پاڵپشتی چەوساوەکانی جیهان بێت و لە دژی داگیرکەران شەڕ بکات. ئەو بابەتە بە پێ مادەی 154 ی دەستووریشە. ئیمام خومەینی (د.خ)یش وتیان کە ئێمە لایەنگری ستەملێکراوین. هەر کەسێک لە هەر جەمسەرێک کە بێت و چەوساوە بێت، لایەنگریین. ڕۆحیەی شۆڕشگێڕی شەهید سولەیمانی لە بەرگری لە قودس لە درێژەی قسەکانی ڕێبەری ئێرانە کە سەردار شەهید قاسم سولەیمانی نمانەی بەرچاو لە پەروەردەکراوانی ئیسلام و مەکتەبی ئیمام خومەینی بوو.

شەهید سولەیمانی تەنیا ڕێگاچارەی پرسی فەلەستینی بەرەنگار بوونەوەی ڕژێمی زایۆنی وەسف کرد. ئەوان لە 30ی خەرمانانی 1396 لە ڕێوڕەسمی چلەمین ڕۆژی شەهادەتی شەهید مورتەزا حەسەن پوور لە لەنگروود بە ئاماژە بە پێداویستی بەرخۆدان لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی وتی:” فەلەستین ڕێگایەکی جگە لە بەرخۆدان نییە؛ ڕێگایەکی جگە لە وەستان نییە. هەروەها لە ڕێوڕەسمی شەهادەتی شەهید عێماد موغنیە لە 26 ی بەفرانباری 1396 وتی:” ئەمڕۆ غەززە و لوبنان شوێنی هەستانی ترسی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیلە و هەر مووشەکێک کە لە فەلەستینەوە دەهاوێژرێت دەتوانیت شوین پەنجەی عێماد موغنیە لەسەری ببینرێت. شەهید سولەیمانی هەروەها لە وتەیەکدا بۆ هێزەکانی قەسام وتی: هەمووان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێران، هەرچەندەش گوشارەکان لە سەری زیاد بکرێت، فەلەستینی ئیسلام و ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان بە تەنیا ناهێڵێت.

تێگەییشتن لە قودس وەکوو شەڕی سەرەکی ئیسلام و ڕۆژاوا

تایبەتمەندی دیکەی ڕۆڵی شەهید سولەیمان لە ئاستی شەهیدی قودس، گرینگایەتی پرسی فەلەستین بۆ ئەوانە. شەهید سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس وەکوو بەشێک لە سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بوو بەڵام بابەتی قودس و فەلەستین نەک بەشێک لە سیاسەتی دەرەوە، بەڵکوو بابەتێکی ئایینی و هاوپەیوەند بە هەموو جیهانی ئیسلام دەهێنایە ئەژمار. زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئەو بارەوە دەڵێت: شاری قودسی داگیرکراو هەمیشە لە دڵی سەردار سولەیمانی بوو و لە هەموو ئەو شەڕانەی کە شەهید سولەیمانی لە ناوچەکە بوو، ڕووگەپێوی ئەو شەڕە قودس بوو؛ چونکوو ئامانجی پاراستنی بەرخۆدانە. خودی شەهید سولەیمانی لە لێدوانێکدا وتی: هەموو شەڕەکانی ئێمە لە جیهانی ئیسلام لەگەڵ ڕۆژاوا لەسەر مزگەوتێکە.ئەویش مزگەوتی ئەقسایە.

بردنی راسپاردەیی هێزی قودس بەرەو بابەتی فەلەستین

پێش لە بەدەستەوە گرتنی فەرماندەیی هێزی قودس لەلایەن شەهید سولەیمانییەوە لە ساڵی 1997 زیاتر لە سەر بەرەوڕوو بوونەوەی راستەوخۆی هەڕەشەکان بوو بەڵام دوای فەرماندەیی شەهید سولەیمانی ئەو ڕاسپاردە لە سەر فەرمانی ئیمام خومەینی و ڕێبەری شۆڕش بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ڕژێمی زایۆنی وەکوو هەڕەشەی سەرەکی لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و جیهانی ئیسلام جەختی دەکرد.

دوای شەهید بوونی سەردار سولەیمانی، هەوڵەکانی ناوبراو لە پرسی فەلەستین لە سەرەتای بەرپرسیارێتیی لە هێزی قودس زیاتر لە ڕابردوو خۆی دەنواند.

سەردار حەسەن ڕەوەندە دوو هەوڵی گرینگی شەهیدی لە هەوڵ بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژی قودس لە هەموو جیهان و دووهەمینیشی بوون لە هێڵی پێشەوە ناوچەی بەرخۆدان لە شەڕ دژی ئیسرائیل وەسف دەکات.

پڕ کردنی دەستی فەلەستینییەکان

پڕ کردنی دەستی فەلەستینییەکان، ئەو شی کردنەوە لەلایەن ڕێبەری شۆڕشەوە، ئاشكراترین پێناسە بۆ هەوڵەکانی شەهید سولەیمانی لە بابەتی فەلەستینە. ڕێبەر لە ساڵی 1390 وتیان: ئێمە لە شەڕە دژە ئیسرائیلییەکان دەستێوەردانمان کرد؛ ئەنجامەکەشی سەرکەوتن لە شەڕی سی و سێ ڕۆژە و سەرکەوتن لە شەڕی بیست و دوو ڕۆژە بوو. ئەنجامی پاڵپشتی شەهید سولەیمانی لە فەلەستین و قودس دەستخستنی چەکگەلێک وەکوو مووشەکی کورنت، درۆنی تەقینەوەیی و جیهازاتی لە ڕێگای دوورە. لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بینرا کە جیهازاتی تونێلەکان و سیستەمی هاویشتنی مووشەک، زیاتر لە هەر شتێک ئیسرائیلی تێکشکاند.

لایەنی دیکەی ئەو پڕ کردنەی دەستی فەلەستینییەکان بریتی لە کۆ کردنەوەی هێزی گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین و غەززە و کۆ کردنەوەی گرووپەکانی بەرخۆدان لە هاوپەیمانییەکدا کە ئەنجامەکەشی پێکهاتنی هاوکێشەی ترس لە دژی ئیسرائیل بوو. لە هەمان پێوەندیدایە کە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بە پاڵپشتی گرووپەکانی عێڕاق، حزبوڵڵای لوبنان و یەمەن بەرەوڕوو بووەتەوە.

ئەنجام

بە گشتی ئەبێت بوترێت کە نازناوی شەهیدی قودس نیشاندەری یەکمایەتی بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیل و هاوکات ئازادی قودس لە ئەندێشەی شەهید سولەیمانی بوو. شەهید سولەیمانی لەلایەک بە ڕۆحیەی سەروو گرتوو لە شۆڕشی ئیسلامی، بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلی کردە پیشەی خۆی. هەروەها لە چوارچێوەی ئامانجە گشتییەکانی دەسەڵات، ڕاسپاردەیی هێزی قودس لە سەر پاڵپشتی لە گرووپە فەلەستینییەکانی حەماس و جەهادی ئیسلامیی گرتە بەر.