وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای ئەم وڵاتەدا ٥٩ ئامانج لە کوردستانی سوریا و کوردستانی عێراق بۆردومان کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا بۆردومانی ٧١ شوێنی کوردستان و سوریا و عێراقی ڕاگەیاند و وتی: ٥٩ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کوژران.

وەزیری بەرگری تورکیا هەروەها کوژرانی 12 سەربازی سوپای تورکیای لە تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژانی 22 و 23ی ئەیلول لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە پەنجەی قوفڵ لە کوردستانی عێراق وەبیرهێنایەوە و وتی: "ئازارەکانمان زۆرە".