بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووەتە قەیرانێکی زۆر جیدی، چونکوو ئەو فەرمانبەرانە کە چینێک لە کۆمەڵگای عێڕاقن، ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
سەعدی پیرە وتیشی: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشین کراوانی هەرێم لە کۆتایی هەر مانگێکە.
ناوبراو زیادی کرد: کێشەیەک کە تا ئێستا ڕێگری کردووە لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکان، نەبوونی ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم لە ئەو بارەوەیە.