وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ژمارەی چەکدارانی پەکەکە کە دوای هێرش بۆ سەر هێزەکانی وڵاتەکەی کوژران، گەییشتە 30 کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی ئانادۆڵ، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا بە ئاماژە بە گیان لەدەست دانی 6 سەربازی وڵاتەکەی لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی چنگ لە هەرێمی کوردستان وتی: خەمی ئێمە قووڵە. بەڵام ورەمان بەرزە تا تۆڵەی منداڵەکانمان بکەینەوە.

وتیشی: تا ئێستا خوێنی شەهیدەکانی خۆمان نەناوەتە سەر عەرز و نایشینێین.

زیادی کرد: شەوی ڕابردوو 13 تیرۆریست، ئەمڕۆ 12 تیرۆریست کوژراون. کەواتە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کوژراون گەییشتووەتە 2156 کەس.

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ژمارەی چەکدارانی پەکەکە کە دوای هێرش بۆ سەر هێزەکانی وڵاتەکەی کوژران، گەییشتە 30 کەس.