مەحموود ئەلموسەلەت هاوسەرۆکی نوێ مەسەدە وێڕای ئاماژە بە پەیڕەو کردنی بیر و باوەڕەکانی خەڵکی سووریا ، ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ قەیرانی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود موسەلەت، هاوسەرۆکی نوێ مەجلیسی سووریای دیمکراتیک لە گفتوگۆیەکدا دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی چوارەمی ئەو مەجلیسە ڕایگەیاند کە ئەوان پەیڕەوی دەکەن لە بیر و باوەڕی خەڵکی سووریا و هەوڵ دەدەن ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا بدۆزنەوە.

لە چوارەمین کۆنگرەی مەسەدە، مەحموود موسەلەت ، مەحموود ڕوهام عەبدولعەزیز، و لەیلا قارەمان لە جیاتی ڕیاز دەرار و ئامینە عومەر وەکوو هاوسەرۆکی نوێ مەسەدە هەڵبژێردران.