وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ئاماری نوێی لە ژمارەی شەهیدان و بریندارانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم ناوچەیە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە ٢٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، ژمارای شەهیدانی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەزه بۆ 20057 زیادی کرد و ژماره ی برینداره کان بۆ 53320 کەس بەرز بووەتەوه .

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە هەروەها ڕایگەیاند: لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩٠ کەس شەهید بوون و ٧٣٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە هێزەکان ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە بە سەختی بۆردومانی جەبەلیایان کرد و وێرانکارییەکی بەرفراوانیان لێکەوتەوە.

لە کاتی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان و ژنان شەهید بوون.