بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەعید بتوش لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم، بە وتنی ئەوەی کە پارتە کوردستانییەکان بەتایبەتی پارتی دیمۆکرات ، بەردەوام بۆ کەڵکوەرگرتن لە دەنگی ئێزدییەکان لەگەڵ دەنگەکانیان دانوستانی کردووە، و لە بەرژوەندی خۆیان قۆستوویانەتەوە، زیادی کرد: هاووڵاتیانی ئێزدی لە شەنگال، شێخان، بحزانی، سنونی، و باشیقە، تێگەییشتوون لە ئەو هەوڵانەی پارتی و لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەنگیان داوەتە لیست و پارتە ئێزدییەکان کە بەرگری دەکەن لە ئامانجەکانیان و وەکوو هەر هەڵباژردنێکی دیکە خۆیان بواردووە لە دەنگدان بە پارتە کوردستانییەکان.
شیاوی باسە کە پارێزگاکانی کەرکووک ، نەینەوا و سەلاحەدین زیاترین ئاستی بەشداریان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە چاو پارێزگا ناوەندی و باشوورییەکانی دیکە هەبوو کە نیشاندەری بەربڵاوی دوو جەمسەری بوونی سیاسی لە ئەو پارێزگاگەلەیە.