بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
لە کاتێکدا کە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر تەواوی کەرتی غەززە بەردەوامن و دەیان شەهید و برینداری بەجێهێشتووە، هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە توندی بەرەنگاری هێزە داگیرکەرەکانی میحوەرەکانی باشوور و باکووری ئەم کەرتە بوونەتەوە.
دەیان شەهید لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە
سەربازانی داگیرکەری ڕژێمی زایۆنی بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەیان بۆردومان کردووە.
ڕژێمی زایۆنی لە ناوەندی شاری خان یونس کە هەڵکەوتووە لە باشووری کەرتی غەززە، ماڵی خەڵک و بینای شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی سڤیلی بوردۆمان کردووە.
ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدانی فەلەستینی لە کاتی بۆردومانکردنی خانووەکان لە کەمپی بێشیت کە دەکەوێتە ناوەندی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە لە ژێر داروپەردوودی داڕماوی بیناکاندا مانەوە.