بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی ئەمریکا بڕی 397 ملیۆن دۆلاری بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سووریا تەرخانکردووە و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق و هێزە کوردییەکانی سووریاش بەشێک لەو پارەیە وەردەگرن.
لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کە بە دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران پەسەند کرا، بەشە بودجەی بەرەنگاری داعش لە سوریا کە دەدرێتە کوردەکان، 10 میلیۆن دۆلار کەمترە لە ساڵی ڕابردوو.
ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، بڕی 156 میلیۆن دۆلاری بۆ کوردی سووریا لەبەرچاوگرتووە.
لە عێراقیش 241 میلیۆن دۆلار کە ڕێژەیەکی دەدرێتە پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.