بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر وەیسی ڕایگەیاند:پاراستنی جۆرەکانی ژەینەوەری گیایی و بوونەوەری جۆراوجۆری خۆجەیی وڵات، ڕۆڵی گرینگی لە پاراستنی سروشت و چەرخەی ژینەوەری، ئابووری، بژێوی، ژیان و تەندروشتی خەڵک هەیە.
وەیسی وتیشی: جۆراوجۆری جۆرەکانی بوونەوەر لە پارێزگا بەهۆی بەستێنی کەشوهەوای کوردستان، زۆرە.
ناوبراو رێژەی دا: تا ئێستا زیاتر لە 200 جۆرە مەمکمدار لە ئێران ناسراوەتەوە کە یزاتر لە 37 جۆریان خۆجەیی پارێزگای کوردستانە.
هەروەها لە ناسینەوەی نزیک بە 308 جۆر پەلەوەر، 23 جۆر خشێنەر، 15 جۆر ماسی و 2350 جۆر گیایی خۆجەیی لە پارێزگای کوردستان هەواڵی دا.