بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
شەڕڤانان و تۆپخانەکانی سوپای زایۆنی لە باکووری ئەم کەرتی غەززە تا باشووری کەرتی غەززەیان کردە ئامانج. هاوکات مزگەوت و ناوەندە دەرمانییەکان لە ئامانجەکانی سوپای زایۆنیستن
هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر هەموو غەززە لە بەیانیان و ئەم بەیانییە
تۆڕی ئەلمەیادین بڵاوی کردەوە کە سەربازانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشە دڕندانەکانیان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە دەست پێکردووەتەوە و ئەم هێرشانەش ڕانەگیراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای ڕژێمی داگیرکەر هێرشی قورسیان بۆسەر ناوچەکانی دەوروبەری نەخۆشخانەی شەهادە ئەقسا ئەنجامدا.
چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا دوایین تاوانی خۆیان لە دژی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی ئەنجامدا.
ئەم داگیرکەرانە بە شێوەیەکی دڕندانە پەناگەی پەنابەرانی فەلەستینییان لە باکووری کەرتی غەززە کردە ئامانج.