سەرۆک کۆماری ئێران به ئاماژه به تاوانه کانی ڕژێمی زایۆنیستی له غەززه له دیدارێکدا له گەڵ سەرۆکی ڕووسیا وتی: پێویسته به زووترین کات بۆردومانی غەززه ڕابگیرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کە سەردانی ڕووسیای کردووە، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کردووە.

له م دیداره دا ڕەئیسی ڕایگەیاند: ئێران و ڕووسیا له بواره کانی وزه ، کشتوکاڵ و کاری بنەمای زانستدا هاوکاری باشیان هەیه و هەنگاوی باشتریش دەتوانن بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵات و حکومەت هەڵگرن.

جەختیشی لەوە کردەوە: ئەوەی ئەمڕۆ مرۆڤایەتی بەدەستەوە دەناڵێنێت، تاکلایەنە و سیستەمی ناڕەوای جیهانییە و دەرکەوتنی لە غەززەدا دەبینرێت.

سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: ئەوەی لە فەلەستین ڕوودەدات جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و جێگای داخە کە زیاتر لە ٥ هەزار منداڵ بە دەستی ڕژێمی زایۆنی شەهید بوون.

ڕوونیشی کردەوە: تاوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێت و جێگای داخە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن کاریگەریی خۆیان لە دەست داوە.

ڕەئیسی بە ئاماژەدان بەوەی کە فەلەستین یەکێکە لە میحوەرەکانی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا، وتی: غەززە خاکێکە کە هەر دە خولەک جارێک منداڵێکی تێدا شەهید دەبێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەم بۆردومانانە ڕابگیرێت و پێویستە لەم ڕووەوە هەنگاو بنێین .پێویستە چارەسەرێکی خێرا و دەستبەجێ پەیڕەو بکرێت.