ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠ خولەکدا لانیکەم منداڵێک لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە شەهید دەبێت

.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، "ڕیچارد پیپەرکۆرن"، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ وتی: هەر ١٠ خولەک جارێک منداڵێک دەکوژرێت لە غەززە”. پێویستمان بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی هەیە (لە کەرتی غەززە).

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بە ئاماژە بە مردنی نزیکەی ١٦ هەزار کەس لە غەززە ڕایگەیاند: زیاتر لە ٦٠%ی کوژراوەکان ژن و منداڵن. هەروەها زیاتر لە 42 هەزار کەس بریندار بوون.

زیاتر گوتی: بە تێکڕا هەر 10 خولەک جارێک منداڵێک لە غەززە دەکوژرێت و پێموایە کە ئێمە لەم ڕووەوە لە تاریکترین ساتی مرۆڤایەتی نزیک دەبینەوە