جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران و عێڕاق بە ئەو ڕێژە هاوشێوەیی سیاسی و ئابووری، نابێت دانوستان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی خۆیان بە دراوی وڵاتێک کە دوژمنی هاوبەشمانە، ئەنجام بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیران ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ موحسێن مەندلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە هەڵوێستی باشی حکومەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەمبەر پرسەکانی هاوپەیوەند بە غەززە دەسخۆشی کرد و ڕایگەیاند: هەوڵەکانی ئیسرائیل لە غەززە جەنایەتی جەنگی و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە و ئێم ەئەبێ بەدوای لێپرسینەوە هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە بین.

مەخبێر بە وەبیرهێنانەوەی دەفرایەتی هاوبەشی دوو وڵاتەکە وەکوو کێڵگەی هاوبەشی نەوتی وتی: ئاستی پێوەندی ئابووری و هاوکاری ئێران و عێڕاق سەرەڕای نزیک بوون ئەبێ زیاتر لە ئەمە پەرە بستێنێت و دوو وڵاتەکە ئەبێ هاوکاری ئابووری و بازرگانی خۆیان لە بواری جیاواز زیاتر لە ڕابردوو پەرەپێبدەن.

ناوبراو هەروەها بە جەخت لەسەر پێداویستی بەکارهێنانی دراوی نەتەوەیی دوو وڵاتە لە دانوستانی بازرگانی وتی: هۆکارێکی نییە کە ئێران و عێڕاق بە ئەو ئاستی هاوبەشیی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی و ئایینی لە دانوستانە بازرگانییەکاندا بە دراوی وڵاتی سێهەم و بەتایبەت وڵاتێک کە دوژمن هاوبەشمانە، ئەنجام بدەن.