بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد موخبێر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیران ئەمڕۆ لە دیدار لەگەڵ موحسێن مەندلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە هەڵوێستی باشی حکومەت و پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەمبەر پرسەکانی هاوپەیوەند بە غەززە دەسخۆشی کرد و ڕایگەیاند: هەوڵەکانی ئیسرائیل لە غەززە جەنایەتی جەنگی و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە و ئێم ەئەبێ بەدوای لێپرسینەوە هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە بین.
مەخبێر بە وەبیرهێنانەوەی دەفرایەتی هاوبەشی دوو وڵاتەکە وەکوو کێڵگەی هاوبەشی نەوتی وتی: ئاستی پێوەندی ئابووری و هاوکاری ئێران و عێڕاق سەرەڕای نزیک بوون ئەبێ زیاتر لە ئەمە پەرە بستێنێت و دوو وڵاتەکە ئەبێ هاوکاری ئابووری و بازرگانی خۆیان لە بواری جیاواز زیاتر لە ڕابردوو پەرەپێبدەن.
ناوبراو هەروەها بە جەخت لەسەر پێداویستی بەکارهێنانی دراوی نەتەوەیی دوو وڵاتە لە دانوستانی بازرگانی وتی: هۆکارێکی نییە کە ئێران و عێڕاق بە ئەو ئاستی هاوبەشیی سیاسی و ئابووری و فەرهەنگی و ئایینی لە دانوستانە بازرگانییەکاندا بە دراوی وڵاتی سێهەم و بەتایبەت وڵاتێک کە دوژمن هاوبەشمانە، ئەنجام بدەن.
Your Comment