بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی بۆردومانی ئاسمانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هێزه‌كانیان له قه‌زای دوبز، پێنج چه‌كداریان شەهید و سێ چه‌كدار برینداربوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه کە "هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ی ئه‌مریكا یه‌كێك له باره‌گاكانیان له قه‌زای دوبز كردۆته ئامانج" به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌كی دیكه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هێرشه‌كه و به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانیان بخاته‌ڕوو.
Publish Date: ٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٣ - ٠٦:٢٣
بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه به‌شێكه له‌حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ڕێگه‌ی هێرشێكی ئه‌مریكاوه هێزه‌كانیان له قه‌زای دوبزی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك كراونه‌ته ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شەهید و برینداریان هه‌یه.