وتەبێژی هێزە سەربازییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان دوو کەشتی ئیسرائیلی بە ناوەکانی یونیتی ئێکسپلۆرەر و نامبەرنەین لە باب ئەلمەندەب کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانمان دوو کەشتیی ئیسرائیلی بە ناوەکانی یونیتی ئێکسپلۆرەر و نامبەرنەین لە باب ئەلمەندەب کردە ئامانج.

ڕایگەیاند: یەکەم کەشتی ئیسرائیلی بە مووشەکێکی دەریایی کرایە ئامانج و کەشتی دووەمیش لەلایەن شەهپادەوە کرایە ئامانج.

بەئامانجکردنی دوو کەشتی ئیسرائیلی بەگوێرەی فەرمانی عەبدولمەلیک حوسی و لەسەر داوای میللەتەکەمان و خەڵکی ئازادی ئومەتی ئیسلامی بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین ئەنجامدرا.