بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە درێژ کردنەوەی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە بۆ یەک ڕۆژی دیکە هەواڵی دا.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە دوو لایەنی ئیسرئایلی و فەلەستینی بۆ درێژ کردنەوەی ئاگربڕ بۆ ماوەی یەک ڕۆژی دیکە ڕێککەوتن.
ئەو وەزارەتخانە زیادی کرد کە هەوڵەکان بە ئامانجی دەستخستنی ئاگربڕی پاوەجێ لە کەرتی غەززە هەر درێژەی هەیە.