بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری و ئاسایشی ناوخۆیی ژاپۆن (PSIA) ناوی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرهێنا.
ناوی پەکەکە کە پێشتر لە لیستی ڕێکخراوە چەکدارە قەدەغە نێودەوڵەتییەکان بە گوشاری تورکیا لە ئەرشیڤی ماڵپەڕی ئینترنتی ڕێکخراوی هەواڵگری ژاپۆن دانرابوو، لە لیستی نوێی ئەو ڕێکخراوە لابراوە.
شیاوی ئاماژەیە، مێدیاکانی نزیک لە حکومەتی تورکیا، ئەو بڕیارەیان وەکوو بێ ئابڕووییەکی گەورە بۆ ژاپۆن وەسف کردووە.