بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆیەکدا دانی پێدانا کە ئێران چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا نیسبەت بە توانایی ئەتۆمی ئێران نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ فڕانس 24 دانی پێدانا کە ئێران چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا نیسبەت بە توانایی ئەتۆمی ئێران نیگەرانی دەربڕی.

نوبراو لە ئەو بارەوە وتی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئامانجی سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بوو ، کاتێک کە ئەمریکا لە ئەو ڕێککەوتنە چووە دەرەوە ئێران کاردانەوەی نیشان دا و دەستیان دایە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستی سەردا کە دەتوانێت بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بەکار بێت.

ناوبراو وتیشی: ئێران چەکی ئەتۆمی نییە و ئەندامی ئێن پی تییە. بەڵام چاوەدێرەکانی ئێمە ڕێژەیەک ئۆرانیۆمی پیتێندراوی لە ئاستی خۆر سەریان دۆزیوەتەوە کە نەئەبوا، بوایە.