هەندێک مێدیای بریتانیا لە هیرشی پۆلیسی لەندەن بۆ سەر ئەنجومەنی فەرهەنگی کوردەکان لە لەندەن، دوو ڕۆژ دوای دیداری وەزیرانی بەرگری بریتانیا و تورکیا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری فریدۆم نیوزی بریتانیا لە هێرشی لەناکاوی پۆلیسی لەندەن بۆ سەر ناوەندی فەرهەنگی کوردەکان لە پایتەختی ئینگلیس هەواڵی دا.

ئەو گۆڤارە ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕووداوە دوو ڕۆژ دوای دیداری وەزیرانی بەرگری بریتانیا و تورکیا ڕووی داوە کە تێیدا لەسەر گرینگایەتی هاوکاری بەرگری و ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکە جەخت کراوە.

ئەو گۆڤارە هەروەها لە لێپرسینەوەی پۆلیس لە بەشداربووان لە ئەو ڕێوڕەسمە فەرهەنگییە هەواڵی داوە.