هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا لە یەک مانگی ڕابردوودا گەییشتە 58 جار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە 17 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا واتا نزیک بە یەک مانگە 58 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا.

سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا وتی کە 27 حاڵەت لە ئەو هێرشانە لە عێڕاق و 31 حاڵەتیشی لە سووریا ڕووی داوە.

ناوبراو وتیشی کە ڕۆژی چوارشەممە کۆپاپۆڕی ئەمریکی یو ئێس ئێس توماس هادنر، درۆنێکی یەمەنی کە دەیەویست لە دەریای سوور هێرش بکاتە سەر، تێکشکاندووە.