AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٦ ١٢:٠٠

پێنتاگۆن هەواڵی دا:

58 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێڕاق لە یەک مانگدا

58  جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و عێڕاق لە یەک مانگدا

هێرش بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا لە یەک مانگی ڕابردوودا گەییشتە 58 جار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە 17 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا واتا نزیک بە یەک مانگە 58 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق و سووریا.

سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا وتی کە 27 حاڵەت لە ئەو هێرشانە لە عێڕاق و 31 حاڵەتیشی لە سووریا ڕووی داوە.

ناوبراو وتیشی کە ڕۆژی چوارشەممە کۆپاپۆڕی ئەمریکی یو ئێس ئێس توماس هادنر، درۆنێکی یەمەنی کە دەیەویست لە دەریای سوور هێرش بکاتە سەر، تێکشکاندووە.

News ID 48052

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha