ڕاوێژکاری کاروباری نەوت لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی یەکێتی بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا بۆ سەپاندنی مەرجەکانی خۆی بە سەر بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ، هەوڵ دەدات، داوای جێگرەوەیەک بۆ تورکیا بۆ هەناردە کردنی نەوتی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، بەهجەت ئەحمەد بە وتنی ئەوەی کە دیداری ئەم دواییەی وەزیری نەوت لە هەرێم، هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چارەسەر پرسی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمە، وتی: ئەوە ژیرانە نییە چارەنووسی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا نادیار بمێنێتەوە،چونکوو گەورەترین خەسار بەر خەڵکی کوردستان دەکەوێت.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە بەغدا و هەولێر ئەبێ بۆ بەهرەمەندی لە نەوت بگەنە ڕێککەوتن و جێگرەوەیەک بۆ هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە جیاتی تورکیا بدۆزنەوە. چونکوو تورکیا خەریکە هەوڵ دەدات مەرجەکانی خۆی لە ئەو بارەوە بە سەر بەغدا بسەپێنێت.