بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاوەدێری بەسەرمین هاوپەیوەند بە ئاماری قوربانیانی مین لە ساڵی 2022 نیوەی قوربانیانی مینە زەوینیەکان لە جیهاندا منداڵن و زیاترینی ئەو منداڵانەش خەڵکی سووریان.
بە پێ ڕاپۆرت ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی ڕابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەکانی شەڕ 1661 کەس کوژراون و 3150 کەس بریندار بوون.
هەر بە پێ ئەو ڕاپۆرتە، سەدا 85 ی قوربانیان خەڵکی سڤیل و نیوەیان منداڵن و زیاترینیان منداڵانی خەڵکی سووریان و دوای ئەوە ئۆکرانیا و یەمەنین.